هەڵگورد نەجیب: لە سۆران پەڵەی پڕۆژەی داوە 

هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، باسی پڕۆژه‌ بارانی له‌ سۆران كرد و گوتی، ئەو پڕۆژانەی ئێستا کاریان لەسەر دەکرێت و کارکردن تێیاندا بەردەوامە و لە زستانیش بەردەوام دەبن، پێکھاتوون لەم پڕۆژانە خوارەوە.

– دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندەکانی (بادلیان، دێلزیان، باڵەکیان و برادۆست) لە سنووری ناحیەی دیانا لە قەزای ناوەندی سۆران.

– تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆ و شەقامەکانی (گەڕەکی بەختیاری، گەڕەکی وەستا ڕەجەب و گەڕەکی برادۆست لە قەزای ناوەندی سۆران). ھەروەھا دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامی 20 مەتریی (گەڕەکی کۆڕەک).

– پڕۆژەی گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ 18 گوندی دۆڵی خەلان و بیاو لە سنووری ناحیەی سرێشمە لە قەزای خەلیفان و پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگە و شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی ئالانە.

– پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆ و چەند شەقامێک لە سەنتەری قەزای سیدەکان و دروستکردنی ڕێگەی گوندی بۆڵی، کە ڕێگەی چەندین گوندی لەسەرە بە درێژیی 11 کم.

– دروستکردنی چەند قوتابخانەیەک لە سەنتەری قەزای سیدەکان و گوندەکانی دەوروبەری قەزاکە.

– دروستکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆیی لە ناحیەی پیران لە قەزای مێرگەسۆر.

– دروستکردنی پڕۆژەی شەقامی 40 مەتریی سۆران.

– بەردەوامیی پڕۆژەکانی ماستەرپلانی گەشتیاری لە گەلی عەلی بەگ.

– بەردەوامی پڕۆژەکانی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانەکانی سۆران.

– پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگەی گوندی پیرسوان لە سنووری قەزای ڕواندز.

گوتیشی، “بەشێکی زۆری پڕۆژەکان لە قۆناغی تەواوبووندان و بڕیارمان داوە زۆربەی پڕۆژەکان پێش سەری ساڵ تەواو بکەین.

باسی لەوەشکرد:” بەھۆی گرفتی داراییەوە بەشێکی پڕۆژەکان وەستابوون، بەڵام بە پاڵپشتیی جەنابی سەرۆکوەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، بڕیاری دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ بەردەوامیدان و تەواوکردنی پڕۆژە وەستاوەکان دراوە و خۆشبەختانە ئێستا بەردەوامین لە کارکردن.”

لەبارەی پڕۆژە تەواوکراوەکانیش زانیاری خستەڕوو، “ئەو پڕۆژانەی پێشتر تەواو کراون، بریتین لە: پڕۆژە ستراتیژییەکانی کاڤین گرووپ (بەرزەپردی دەروازەی سۆران، دووسایدی سپیلک – خەلیفان، فلکەی دیانا، دووسایدی 30 مەتری).

ھەروەھا دووسایدی حاجی ئۆمەران لە لایەن کۆمپانیای نۆرپ لایت تەواو کراوە. ھاوکات پردی چەمێ کە رێگەیەکەی دووسایدە ٪95ی کارەکانی لەلایەن کۆمپانیای ھێمن گرووپ تەواو کراون.

Back to top button