وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە

وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت کە بەهۆی چاککردنەوە لە تۆڕی کارەبا لەچەند مانگی داهاتوودا، بەشێک لە هاووڵاتییان بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبایان دەپچڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە هاووڵاتییان دەكات، كە خۆیان لە پڕۆژەی ڕووناكیدا تۆمار بكەن، بۆ ئەوەی لە كاتی چاككردنەوەی تۆڕی كارەبادا، كورتەنامەی ئاگاداری بۆ بچێت.

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “وەک بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆژەی رووناکی، کاری چاککردنەوەی پێویست بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت بۆ تۆڕی کارەبا کە سوودی دەبێت لە باشترکردنی خزمەتگوزاری کارەبای نیشتمانی.”

دەشڵێ: “لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانی سازدانی تۆڕی کارەبا لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە، دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبا بپچڕێت.”

وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە لەکاتی هەر پچڕانێکی کارەبا، هەموو خزمەتگوزاری و ژێرخانە سەرەکییەکان بەردەوام دەبن لەکارکردن و تیمەکان کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بەزووترین کات. بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات كە پشوو درێژ بن لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوەی تۆڕەکانی کارەبا.

جێی باسە، لەکاتی روودانی هەر پچڕانێکی پلان بۆ داڕێژڕاو، وەزارەتی کارەبا پێشوەختە هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە. بۆیە وەزارەتی کارەبا هانی هاووڵاتییان دەدات کە خۆیان لە پڕۆژەی رووناکیدا تۆمار بكەن، بۆ ئەوەی کورتەنامەی ئاگادارییان پێ بگات.

Back to top button