
راگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و کارەباوە
هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییکان و کارەبا لە بارەی هێرش کردنە سەر کۆرمۆر رڵگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە تیایدا هاتووە:
هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە ئەمشەو كاتژمێر 11:30 بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ تەواوی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راگیرا. ئێستا تیمەکانی هەردوو تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای داناغاز لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێكەوتەكانی رووداوەكە و ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكە.