
خیانەتێکی دیکەی جەوەر محێی ئاشکرا کرد
تۆمەتبار نێچیروان عیسا میر ئاشکرای کرد : جەوەر محێ پێی گوتم هەر شتێکتان کەوتە پێش مەحەتەی کارەبا و مەسفاکان بتەقێننەوە و تەقینەوە دروست بکەن ، خەڵک بە کوشتن بدەن.
دەشڵێ:” پێمی گوت هەر چی دەکەن بکەن تەنها کە.تائیبی سە.ید شوهە.دا لە ئێمە رازی بێت، ئەوان پارەمان پێ دەدەن .
نێچیروان عیسا، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی و تۆمەتباری رووداوەکەی قەزای خەبات و لاجان لەکاتی دانپێدانان کە ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان بڵاوی کرەوە، دەڵێت: ‘جەوەر محێ ‘ پێی وتم تەنسیقمان لەگەڵ کە.تائیب سە.یدولشو.هەدا کردووە.
دەشڵێت، “بەرپرسێکی حە.شدی شە.عبی پێی وتم 135 کەسم دەوێت تاوەکو ڕاهێنانیانیان پێ بکەین لە کە.تائیبی سە.یدولشوهەدا. ڕاهێنانی ئەو کەسانە بۆ هەواڵگریی کە.تائیبی سە.یدولشوهەدا و دروستکردنی گرژی بووە لە سنووری هەولێر.”