بارەگای بارزانی: تێکدان و شێواندنی قەبر و کێلی گۆڕستانی کریستیانەکان دوورە لە دابونەریت و کولتووری پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی گەلەکەمان

بارەگای بارزانی راگەیاندراوێکی توندی لەبارەی تێکدانی کێل و گۆڕی کریستیانەکانی کۆیە بڵاو کردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

راگەیاندراوێک لە بارەگای بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر بە توندی ئیدانەی کردەوەی ناڕەوای تێکدان و شێواندنی قەبر و کێلی گۆڕستانی کریستیانەکان دەکەین کە لە 3ی کانوونی یەکەمی 2025 لە شاری کۆیە ڕووی داوە.

ئەمە کردەوەیەکی ناڕەوایە و دوورە لە دابونەریت و کولتووری پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی گەلەکەمان و هەروەها نامۆیە بە کۆمەڵگەی کوردستانی.

پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کارە قێزەوەنە بدۆزنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیێنن و پێویستە ڕێگە لەمجۆرە کردەوانە و هەر کردەوەیەک بگیرێت کە فەرهەنگی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی و تەبایی گەلی کوردستان دەکاتە ئامانج.

بارەگای بارزانی
4ی کانوونی یەکەمی 2025

Back to top button