پێشبینی هاتنی هەزاران گەشتیار دەكرێ

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ پشووەكانی سەری ساڵ، پێشبینی هاتنی سەرووی 200 هەزار گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان دەكەین

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند:” بەگوێرەی هاتنی تەوژمی گەشتیاران قەرەباڵغی بازگەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراق، بۆمان دەردەكەوێت كە چەندە زیاتر لە سەری ساڵ نزیك ببینەوە ژمارەكە زیاتر هەڵدەكشێت.

دەشڵێ:” بۆ پشووەكانی سەری ساڵ، پێشبینی هاتنی سەرووی 200 هەزار گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان دەكەین

گەشتوگوزاری هەولێریش دووپاتی كردەوە، ژمارەی پێویست لە هۆتێل و مۆتێل لە سەنتەری شار و شارۆچكەكان و ناوچە گەشتیارییەكان بۆ لەخۆگرتنی گەشتیاران هەن، هەولێر لەڕووی زۆری ژمارەی هۆتێل و مۆتێل و كۆمەڵگە گەشتیارییەكان، یەكەمی سەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكانی عێراقە.

گەشتوگوزاری رواندزیش رایگەیاند، لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا، سەرجەم شوێنەكانی مانەوەی گەشتیاران، گیراون و جێگە نەماوە، لە شەوی سەری ساڵیشدا شوێنە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سۆران پڕ دەبن لە گەشتیار و ئاهەنگی جۆراوجۆر رێكدەخرێن.

Back to top button