
ئاگادارییەک لە نەخۆشخانەی پێشمەرگەوە بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاریان
نەخۆشخانەی پێشمەرگە خشتەی دەوامی مانگی یەکی (2026) ڕادەگەیەنێت و ئامادەیی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە چارەخوازان نیشان دەدات:
کاتەکانی دەوام: یەکشەممە تا پێنجشەممە (پزیشکانی پسپۆڕ).
پسپۆڕییەکان: 12 پسپۆڕی جیاواز.
نەشتەرگەری: ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممە.
فریاکەوتن: 24 کاتژمێر (پزیشکانی نیشتەجێی خولاو).
تێچوو: سەرجەم خزمەتگوزارییەکان و نەشتەرگەرییەکان بەخۆڕایی و بێ بەرامبەرن.
ئەم نەخۆشخانەیە کە بە هاوکاری وڵاتی ئەڵمانیا دروستکراوە، بەردەوامە لە خزمەتکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و خێزانەکانیان بە باشترین کوالێتی تەندروستی.
