
ئەو جووتیاره کوردەی به ملپێچەكهی راكێشرا ئهمڕۆ دادگایی دهكرێت .
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد ئەمین نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان و ئەو جووتیارەی دیمەنی ڕاکێشانی بە ملپێچەکەی لەلایەن سەربازانی سوپای عێراقەوە دەنگدانەوەیەکی گەورەی نایەوە، لە دادگای دووبز دادگایی دەکرێت.
لە ١٧ی شوباتی ساڵی ڕابردوو، لە کاتی کێڵانی زەوییەکانیان لە گوندی شەناغە، هێزێکی سوپای عێراق ڕێگرییان لە جووتیاران کرد. محەمەد ئەمین لەسەر مەکینەکەی بە ملپێچەکەی لەلایەن سەربازەکانەوە ڕاکێشرا، بەڵام ئێستا لەبڕی ئەوەی سەربازەکان سزا بدرێن، ئەوان سکاڵایان لەسەر جووتیارەکە تۆمار کردووە بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن”.
لای خۆشیهوه محەمەد ئەمین دەڵێت: سووکایەتیم پێنەکردوون و ئومێدم هەیە دادگا لەبەرژەوەندی من بڕیار بدات.”
ههروهها دهشڵێت: ئەم کەیسە تەنها کەیسێکی کەسی نییە، بەڵکو گوزارشتە لە ئازار و ململانێی بەردەوامی جووتیارانی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان.