
عێراق زوڵمێکی گەورە لە کۆمپانیاکانی کوردستان دەکات
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، زوڵمێکی گەورەی عێراق ئاشکرا دەکات کە لە بازرگانان و، خاوەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان دەیکات .
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، رایگەیاند :” کۆمپانیا کوردستانیەکان کە ئەسیکۆدایان نیە و کاڵا هاوردە دەکەن، ناتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی بانکی مەرکەزی.
دەشڵێت:” ئەمەش زوڵمێکی گەورەیە لەلایەن عێراقەوە لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کۆمپانیاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دۆلاریان پێ دەدرێت بە نرخی بانکی ناوەندی .