پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی یاوەرێکی بارزانیی نەمر

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی (لاوکۆ مامەند مەسیح)، پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و یاوەری بارزانیی نەمر پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ناوبراو خاوەنی تەمەنێکی پڕ لە شانازییە.

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو (لاوکۆ مامەند مەسیح) کرد. لە پەیامەکەدا هاتووە: “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و یاوەری بارزانیی نەمر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (لاوکۆ مامەند مەسیح)ـم پێ گەییشت”.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕۆڵی خەباتگێڕانەی کۆچکردووی بەرز نرخاندووە و دەڵێت: “تەمەنی پڕ لە شانازیی خۆی لەپێناو شۆڕش و خەبات و تێکۆشانی گەلەکەی تەرخان کرد”.

لە کۆتایی پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوسەنگەرانی کۆچکردوو کردووە و دەڵێت: “لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خواڵێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت”.

Back to top button