دۆسیەکەی لاهور جەنگی گواسترایەوە هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە بڕیار درا، دۆسیەکەی لاهور جەنگی بگوازرێتەوە  هەولێر .

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سلێمانی ڕایگەیاند :” کەمێک پێش ئێستا بڕیار درا، دۆسیەی دادگاییکردنی لاهور جەنگی لە دادگای سلێمانیەوە بگوازرێتەوە بۆ دادگای هەولێر و، لەهەولێر پڕۆسەی دادگاییکردنەکە ئەنجام دەدرێت .

ئەمڕۆ دووشەممە، دادگاییکردنی لاهور جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، لە دادگایی تاوانەکانی سێی سلێمانی دەستی پێکرد.

سەرۆکی دادگاکە دادوەر ‘عەبدولجەبار عەزیز حەسەن’ لەگەڵ دوو دادوەری دیکە دانیشتنی دادگایەکەیان بەڕێوە برد.

Back to top button