سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی میسر دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 1/12, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە باڵیۆز مەحموود فاروق یوسف ، کونسوڵی گشتیی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بۆ قاهیرە و دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح ئەلسیسی کرا .

کونسوڵی گشتیی میسر ، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانەکە و ڕۆڵی لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت ، پيزانینی بۆ ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لە پشتیوانیکردنی پرسی کورد و ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکەدا دەربڕی.

Back to top button