لە ئەمریکاوە هۆشداری بە میلیشـــ.ـــیاکانی عێراق درا

مارک ساڤایا، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق لە پلاتفۆڕمی ئێکس ڕایگەیاند؛ لەگەڵ تولسی گابارد بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی و جۆو کێنت لە سەنتەری نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیر.ۆر (ODNI) کۆبووینەوە.

دەشڵێت:” لە کۆبوونەوەکەدا؛ باسمان لە کۆمەڵێک پرسی ستراتیژی و گرنگ کرد، پێشتر ئاماژەم پێدابوون؛ تیشکمان خستە سەر ڕۆڵی تێکدەرانەی میلیشـــ.ـــیاکانی سەر بە ئێران و تۆڕە پەیوەندیدارەکانیان لە ناوچەکەدا.”

هەروەها گوتیشی:” جەختمان کردەوە “لەسەر پێویستیی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، بەتایبەت لە بوارەکانی: پاراستنی سنوورەکان، بنبڕکردنی قاچاخچێتی و گەندەڵی، و سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت.”

ئەوەشی باس کردووە:” لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، “من بە تەواوی پابەندم بە ئاشکراکردنی هەڵە و کەمکوڕییەکان و کارکردن بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایش، بە جۆرێک کە لە خزمەت سەروەریی عێراق و خۆشگوزەرانی گەلەکەیدا بێت.”

لەکۆتایشدا دەڵێ:” خەڵکی عێراق جارێکی دیکە عێراق مەزن دەکەنەوە.

Back to top button