
کەمپی هۆڵ؛ بۆمبە چێنراوەکە لە عێراق نزیک دەبێتەوە
لە پێشهاتێکی کتوپڕ و چاوەڕواننەکراودا، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەبێ هیچ شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە شارۆچکەی هۆڵ و کەمپی هۆڵ پاشەکشەیان کرد. ئەم هەنگاوەی هەسەدە دوای فشارە چڕەکانی ئەمریکا دێت کە لە بەیانی ئەمڕۆوە بە فەرمی داوای ڕادەستکردنی کەمپەکەی کردووە.
کەمپی هۆڵ کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین کەمپەکانی جیهان و “بۆمبێکی تەوقیتکراو” وەسف دەکرێت، دەیان هەزار چەکدار و خێزانی داعشی تێدا نیشتەجێیە. چۆڵکردنی کەمپەکە و پاشەکشەی هێزە ئەمنییەکان، ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای چاودێرانی سەربازی دروست کردووە.
ئەم پێشهاتە مەترسییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، بەو پێیەی کەمپی هۆڵ تەنها ۱۳ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی عێراقەوە دوورە. بێ پاسەوان مانەوەی کەمپەکە یان نەمانی کۆنترۆڵی توندی ئەمنی، ئەگەری دزەکردنی هەزاران ئەندامی داعش بۆ ناو خاکی عێراق و تێکچوونی سەقامگیری ناوچەکە دەهێنێتە ئاراوە.
عێراق ئێستا لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختی ئەمنیدایە و پێویستە بەپەلە ڕێکاری پێویست لەسەر سنوورەکان بگرێتە بەر