
وەزارەتی پەروەردە : سبەی وانەی یەکەم تایبەت دەبێت بە ڕۆژئاوای کوردستان
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بۆ پشگیریکردن لە رۆژئاوای کوردستان.
لە ڕاگەیاندراوەکە هاتووە، هەر مامۆستایەک لە پۆلەکەی خۆیدا بەتایبەتیش جەخت بکاتەوە لە خۆشەویستی نیشتمان و مافی رەوای خەڵکی کوردستان لە ئازادی لەگەڵ ئاشتی و پێکەوە ژیانی.
هەروەها وەزارەتی پەروەردە جەختیشدەکاتەوە، کە دژ بەهەر کردەوەیەکن، کە ببێتە مایەی ستەم لەگەلەکەمان و هەرکات بگاتە هێرش لەسەر وجودمان وەک کورد هەموومان یەکین .