مەزڵووم عەبدی سوپاسی مەسرور بارزانی دەکات بۆ هاوکارییە بەردەوامەکانی بۆ ڕۆژئاوا

فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سوپاس و پێزانینی قووڵی بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەربڕی، ئەوەش لەبەرامبەر ئەو هاوکارییە بەردەوامانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم دۆخەدا بۆ ڕۆژئاوا دابینی کردووە.

مەزڵووم عەبدی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە “ئێکس” ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سوپاسی قووڵی خۆی بۆ هاوکارییەکانی حکومەتەکەی بۆ گەلی ڕۆژئاوا دەربڕیوە.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، بەڕێز سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لەسەر هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتیکردنمان کردەوە.

هاوکات لای خۆمانەوە، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆمان بۆ ئەو هاوکارییە بەردەوامانەی حکومەتەکەی پێشکەش بە گەلەکەمانی کردووە دەربڕی؛ ئەمەش وەک ڕەنگدانەوەیەک بۆ گیانی هاوبەشی و بەرپرسیارێتیی هەردوولا لەم بارودۆخە سەختەدا.

Back to top button