
ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام دەدرێت
ئەمڕۆ هەینی، زیاتر لە 23 شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان، هاوشانی کوردانی باکوور و تاراوگە، بۆ پشتیوانیی لە ڕۆژئاوای کوردستان دێنە سەر شەقام.
لە هەرێمی کوردستان لە چەند شوێنێکی جیاواز خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت بەمشێوەیە؛-
لە هەولێری پایتەخت : “هەینیی ملیۆنی” کاتژمێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆ لەبەردەم قەڵا دەبێت .
هاوکات سلێمانیش : گردبوونەوەی جەماوەریی فراوان بۆ ئیدانەکردنی زوڵم لە دژی ڕۆژئاوا.
هەروەها لە ڕاپەڕین: کاتژمێر 2:30 لە پارکی گشتیی ڕانیەوە بەرەو مۆنۆمێنت و لە گەرمیانیش، خەڵکی کفری و خانەقین کاتژمێر 2:30 لە کەلار کۆدەبنەوە ، لەکەرکووکیش : کاتژمێر 3:00 لە پردی عەلی عەسکەرییەوە بەرەو باروتخانە.
هەر ئەمڕۆ بڕیارە لە ناوچەکانی دیکەی وەک سۆران، چەمچەماڵ، هەڵەبجە، زاخۆ و سەیدسادق خۆپێشاندان ئەنجام بدرێت و، کات و شوێنی تایبەتیان بۆ ڕێپێوان دیاری کردووە.