
وەزارەتی ناوخۆ: ڕێگە نادەین خاکی هەرێم بۆ هەڕەشە و مەترسی دژی وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت
وەزارەتی ناوخۆی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی تووندی بڵاوکردووەتەوە و، جەخت دەکاتەوە ڕێگە نادات هیچ لایەنێک هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
ئەمڕۆ چەند لایەنێك، ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە كە تێیدا هەڕەشەیان لە وڵاتێكی دراوسێ كردووە ، لەم ڕووەوە ، بە پێویستی دەزانین دووپاتی بكەینەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە فاكتەری سەقامگیریی و ئارامی بووە لە ناوچەكەدا و هیچ كاتێك سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسیی نەبووە بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێكی دراوسێ و ڕێگەش نادات، هیچ لایەنێك، هەرێمی كوردستان لە دژی هیچ وڵاتێكی دراوسێ بەكار بهێنێت .
وەزارەتی ناوخۆی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
2026/2/22