بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی دوو کەسەکە کو.ژران

موقەدەم ئەردەلان، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لە ناحیەی رزگاری (تۆپزاوا) لە دوای نوێژی تەراویح لەبەردەم مزگەوتێکدا، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دوو کەس کو.ژران، یەکێک لە کو.ژراوەکان ناوبژی کردبوو.

گوتیشی، تۆ.مەتبار لەکاتی هێنانی بر.یندارەکان، خۆی ڕادەست کردووە.

هاوکات لەبارەی ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێریش راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە: ئەمشەو کاتژمێر 8:00 ی ئێوارە لەناحیەی رزگاری لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک تە.قەی کردوە و لەئەنجامدا بۆتە هۆی کو.ژرانی دوو کەس بە ناوەکانی ( زوهێر مصطفی بوزو ) و ( محمد یوسف ملا فرخ ) دەست بە جێ تیمەکانمان گەیشتونەتە شوێنی رووداو هەردوو تۆمەتباری سەرەکیان بە ناوەکانی ( ي . م .ع ) و ( ع. ی . م ) دەسگیرکردووە دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و لێکۆلينەوەش بەردەوامە .

Back to top button