مەسرور بارزانی : ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامیی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات. هاوکات ئومێدەوارە جەژن ببێتە مایەی شادی، ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.

پێنجشەممە، 19ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، پەیامێکی بڵاو کردەوە. لە پەیامەکەی هاتووە، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم.

دەشڵێت: ئومێدەوارم خوای گەورە و میهرەبان، رۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەکی قبووڵ کردبێت و جەژن ببێتە مایەی شادی، ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.

لە کۆتایی پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە، جەژنی رەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و خودای مەزن كوردستان بپارێزێت.

Back to top button