
ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی كارەباوە
وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا گرفتی كوژانەوەی گشتی كارەبا روویدا.
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هاوڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە کە ئەمشەو بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکییەوە لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی گشتی كارەبا روویدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، تیمەكانیان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن.
هەروەها جەخت لەوە دەکەنەوە، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاوڵاتیان دەگەڕێتەوە.
هاوکات وەزارەتی کارەبا باسی لەوەش کردووە، لەکاتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی دیکە و گەڕانەوەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا راستەوخۆ هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.