
لیستی مووچەی مانگی ئادار بڵاو کرایەوە
کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیانراوێکدا لیستی مووچەی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
خشتەی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ( 12 ی نیسانی 2026 ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی سێ شەممە ( 14 ی نیسانی 2026 ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
تێبینی؛ بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەک شەممە لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
9ی نیسانی 2026
