سەرۆکی حکومەت سەردانی ماڵی شەهید وەیسی شێروانی دەکات

ئەمڕۆ هەینی 4/10 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری سۆران، سەردانی ماڵی پێشمەرگەی شەهید وه‌يسى ئاخر سه‌عيد شێروانی کرد کە لە هێرشی مووشه‌كی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران شەهید بوو.

سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە باوک و کەسوکاری شەهید کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ دووپات کردنەوە.

Back to top button