
38 ساڵ بەسەر شاڵاوی ئەنفالی کوردستان تێدەپەڕێت
ئه‌مڕۆ 14ی 4 ی 2026، 38 ساڵ به سه‌ر شاڵاوی ئه‌نفال تێده‌په‌ڕێت، كه به‌هۆیه‌وه رژێمی به.عسی لەناوچووی عێراق، به هه‌زاران ژن و منداڵی گه‌رمیانی ڕاگواست و بێسه‌ر و شوێن كرد.
38 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، رژێمی پێشووی عێراق به به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له ماوه‌ی 7 مانگ و بە هه‌شت قوناغ، پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی گه‌لی كوردستانی بەڕێوەبرد.
له‌و شاڵاوە سه‌ربازییه‌دا، رژێمی به.عس زیاتر له چوار هه‌زار و پێنج سەد گوندی كوردستانی وێران‌كرد و له‌گه‌ڵ خاكدا یهكسانیكردن و دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ چاره‌نووسێكی نادیار بردن.
له شاڵاوی ئه‌نفالدا، سوپای عێراق به هه‌موو جۆره چه‌کێکی نوێ و ته‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتوو، له هێڵی ئاسمانی و زه‌مینییه‌وه، به‌ره‌و قوڵایی گه‌رمیان کشان و به هه‌زاران خێزانی كورد ئه‌نفالكران.
ئه‌نفال، یان شاڵاوی جینۆسایدكردنی كورد، به هه‌شت قۆناغ جێبه‌جێ کرا:
یه‌كه‌م قۆناغی له (23ی شوبات/ فێبرایه‌ر و تا 19ی ئادار/ مارسی 1988)ی خایاند. له‌و قۆناغه‌دا دۆڵی جافایه‌تی گرتەوە.
قۆناغی دووه‌م له (22ی ئادار/ مارس – 1ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1988) به‌ڕێوه‌چوو، ناوچه‌كانی قه‌ره‌داغ ئه‌نفالكران.
قۆناغی سێیه‌م (7ی نیسان/ ئه‌پریڵ – 20ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1988) له چه‌ند قوڵێکه‌وه هێرش كرایە سه‌ر گه‌رمیان، له که‌لار تا ناوچه‌ی جه‌باری و له سه‌نگاوه‌وه بۆ ئاشداغ و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری گرتەوە.
قۆناغی چواره‌م له (3ی ئایار/ مایۆ تا 15ی ئایار/ مایۆی 1988) ناوچه‌ی قه‌ڵاسێوكه و دۆڵی زێی بچووكی گرتەوە.
قۆناغه‌كانی پێنج و شه‌ش و حه‌وت، له (15ی ئایار/ مایۆ تا 26ی ئاب/ ئۆگستی 1988) به‌ڕێوه‌چوون و تێیدا ناوچه‌كانی شه‌قڵاوه و رواندز، به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن.
قۆناغی هه‌شته‌م و كۆتایی له (26ی ئاب/ ئۆگست تا 6ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 1988) ناوچه‌ی بادینانی گرتەوە.
لە ڕۆژی 6ی ئه‌یلوولی 1988 به ڕه‌سمی شاڵاوی ئەنفال كۆتاییھات.
لە كۆی سەرجەم قۆناغەكانی ئەنفال، رژێمی بە.عسی لەناوچووی عێراق 182 ھەزار كەسی لە گوند وشارەدێیەكانی كوردستان ئەنفال كرد.