وەزارەتی پەروەردە ئاسانکاری بۆ قوتابییانی پۆلی 12 دەکات

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە بڕیارێک 5 نمرە دەدات بە سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی .

ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئایاری 2026، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 5 نمرە بەسەرجەم قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەدرێت، بە هەموو بەشەکانییەوە( ئاسایی و دەرەکی).

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە واژووی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، ئاماژە بەوە کراوە، ” لەسەر پێشنیاری لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان بڕیاردرا، “پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (ئاسایی و دەرەکی)، بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە مافی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی (2025 – 2026).

Back to top button