وەزارەتی پێشمەرگە: ڕۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، ​هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی چوار، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت .

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە: “​هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی چوار، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ڕۆژی پێنجشەممە 4/6/2026، دەست بە دابەشکردنی هاوكارییەكە دەکرێت.

Back to top button