پەرلەمانتارێكی عێراقی: كەسێك سەدا چواری خاكی عێراقی لەدەست دابێت شەرمە باسی سەروەری یاسا بكات

خواكوڕك
 
رۆژنامەی الموقفی عەرەبی لەزاری ئەندام پەرلەمانی عێراق ئەشواق جاف، ئاشكرای دەكات، ئەوە دەستووری عێراقی فیدڕاڵ و یاسا و مافە نێودەوڵەتیەكان، بڕیار لە چارەنووسی گەلان دەدات نەك كەسێكی گەندەڵ و تاوانبار و شكستخواردووی وەك مالیكی،هەروها دەشلێــ”سەركردایەتی كوردی باوەڕی وایە بەغداد قوڵایی ستراتیژی كارو پرۆسەی رێفراندۆم و سەر بەخویی گەلی كوردستانە.
 
ئەشواق جاف ئەندام پەرلەمانی كورد لەپەرلەمانی عێراق باس لەزمانی هەرەش و تووندەكانی دەسەڵاتداری بەغدا دەكات لەماوی 50 سالێ رابدروو دەشلێـ ئەو زمان و تۆنە لە دەربڕین كە مالكی قسەی پێدەكات دژی گەلی كورد ،خەڵكی عێراق لێی ڕاھاتوون پەنجا ساڵی ڕابردووش بەڵگەیە بۆ شكستی ئەو جورە تۆمەت و بیركردنەوانە لە تێڕوانییان بۆ گەلی كوردستان و مافە ڕەواكانی ، گەلی عێراق ھۆشیارە لەو ھەوڵانەی مالیكی و ھاوشێوەكانی كە دەیانەوێ گیانی دووبەرەكی دژی كورد و عەرەب و ھەرێمی كوردستان و ھێزە سیاسیە شیعەكانی گۆڕەپانی عێراقی دروستی بكەن.
 
هەروەها ئەشواق جاف باس لە گەندەڵیەكانی مالیكی و تاوانەكانی دەكات و ئاماژە بەوە دەكات، كە ناكرێت كەسێك تاوانبار بێت بە گەورەترین دۆسیەی گەندەڵی و دارایی و ئیداری لە مێژووی عێراق باس لە دانانی سنور و یاسا بكات بۆ گەلێك كە ھەزارەھا ساڵە خەبات بۆ ئاشتی و ئازادی دەكات ، ئەو پێی وایە ناكڕێت سەرۆك وەزیرانێك لێپرسراو بووبێت لە پێج دەزگای ئەمنی و سەربازی و ھەواڵگری و بەپرسی شكست و ڕۆخانی سوپا و ئاسایشی وڵات بێت ، ھۆكار بێت لە داگیركردنی٤٠/٠ خاكی عێراق وانەی سەروەری وڵاتپارێزی بە خەڵكی عێراق بلێیت ، ھەر كاتێك ئامادە بوو لە بەردەم دادگا دوسیەكانی گەندەلی و تاوان و دزینی ملیارەھا دولاری بانكی ناوەندی عێراق ساخ كردەوە با بێت باس لە سروەری خاك و یاسا بكات .
 
هەروەها پێی وایە، گەلی عێراق بەگشتی كوردستان بە تایبەتی زۆر ھۆشیارە لەو كولتوور و ئایدەلوژیایەی مالكی بانگەشەی بۆ دەكات و گەلی كوردستانی پێ تاوانبار دەكات كە دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بە پاڵپشتی ئیسرائیل دروست دەكرێت ، ئەم دروشمانە پێشتر تاقی كرانەتەوە و شكست و سەرشۆڕی چارەنووسی خاوەنەكانیان بووە و مێژووش ئەو وانانەی بۆمان تۆمار كردووە.
 
س:Al-mawqif
Back to top button