توركیا دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆم راگەیاند

خواكوڕك 

پاش ئەوەی بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لایانە سیاسیەكان رۆژی ریفراندۆم بۆ جیابوونەوە لەعێراقیان دیاری كرد، كاردانەوەی لەسەر ئەو پرسە وڵاتانی داگیركەری كوردستانی لێكەوتەوە، لە نوێترین لێدوانی دا بیناڵی یەلدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا رایگەیاند كە ئەوان لەكەڵ یەكپارچەی خاكی عێراقن و بریاری ریفراندۆم بریارێكی هەڵەیە”.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی لەبارەی بڕیاری ریفراندۆم سەرۆكوەزیرانی توركیا بیناڵی یەلدرم، رایگەیاند، بریاری ریفراندۆم، به‌بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی ناساند و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ كێشه‌ی به‌دواوه‌ دێت، هەورەها گوتیشی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقین. هه‌ڵوێست و سیاسه‌تمان له‌مباره‌یه‌وه‌ روون و ئاشكرایه‌ و هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ دەشلێــ”  گوتی “پێمانوایه‌ ئه‌م بڕیاره‌ هه‌ڵه‌یه‌ و دووره‌ له‌ به‌رپرسیارێتی. ناوچه‌كه‌ خۆی به‌گشتیی كێشه‌ی زۆری هه‌یه و كاتی ئه‌م بڕیاره‌ نییه‌ چونكه‌ كێشه‌ی به‌دواوه‌ دێت و ئێمه‌ش نامانه‌وێت كێشه‌ی زیاترمان بۆ دروست بێت”. ‌

هەر لەهەمان رۆژدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیاندراوێكدا، ریفراندۆمی كوردستانی بە بریارێكی هەڵەی مێژووی ناساندوو رایگەیاند كە ئەنقەرە جەخت لەسەر یەكپارچەی خاكی عێراق دەكاتەوە”.

Back to top button