رۆژنامەی شەرقولئەوسەت پیلانێكی مەترسیداری ئێران بۆ لەناو بردنی كوردستان ئاشكرا دەكات 

خواكوڕك 

رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودی لە راپۆرتێكی دا باس لە هەوڵەكانی ئێران دەكات بۆ لەناو بردنی هەوڵەكانی كورد بۆ سەربەخۆی كوردستان و كەركووك، لە راپۆرتەكەی دا هاتووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیلان دادەڕێژێت تاوەکوو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش شاری کەرکووک داگیر بکات و هەورەها لە راپۆرتەكەی ئەو رۆژنامەیە دا كە لە  زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردووەتەوە ” جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی حەمرین و خورماتوو بۆ دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکە و کەرکووک، راپۆرتەكەدا هاتووە”ژمارەیەكی زۆر چەكداری حەشدی شەعبی‌و راوێژكاری ئێرانی لەو ناوچانانەن، بەڵام هیچ كاردانەوەیەكیان بۆ ئەو جموجوڵانە نییە، وەک لە راپۆرتەکەدا ھاتووە، جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەو سنوورە لە کاتێک دایە، کە بنکەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە سنوورەکە ھەیە و ھیچ رێگرییەک لەو چەکدارانەی داعش ناکرێت.

سەرچاوەی رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات” کە ئێران بە داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن داعشەوە و دروستکردنی شەڕ لە نێوان داعش و حەشدی شەعبی لە سنوورەکە، بە نیازە کێشە بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دروست بکات و ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراقیش سەرپەرشتیی پیلانەکە دەکات، هەروەها لە راپۆرتەكە ئەوەش هاتووە”پیلانەكە لەلایەن ئیرەج مەسجدی‌ باڵیۆزی‌ ئێران لەعێراق سەپەرشتی دەكرێت، كە ناوبراو خۆی پێشتر یەكێك بووە لەفەرماندەكانی سوپای قودسی ئێرانی‌و راوێژكاری قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپاكە، هەروەها شەرقئەوسەت ئەوەشی ئاشكراكردووە، “پیلانێكی تری ئێران لەو هێرشەی داعش بۆ ئەوەی هێزی حەشدی شەعبی بنێرێت بۆ شاری كەركوك، ئەوەش لەو كاتەی داعش هێرشی كردە سەر شارەكە”.

ئەم هەوڵانەی ئێران لەكاتێكدایە، كە رۆژی 7ی 6ی 2017 بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لایانەكانی باشوری كوردستان بڕیاریاندا لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25ی 9ی ئەمساڵ، ئەمەش كاردانەوەی تووندی ئێرانی بەدوای خۆی دا هێناو، عەلی خامەنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران، لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ عەبادی گوتی، گوێم لە مقۆمقۆی ریفراندۆم و سەربەخۆی دەبێت، بۆیە دەبێت دژی ئەو پیلانە بوەستنەوە، رێگا لە پارچەكردنی عێراق بگرن”.

س:شەرقولئەوسەتی

Back to top button