مه‌سعود بارزانی: به‌فه‌رمانی هه‌رێمی رۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مانی دیاری كرد

خواكوڕك

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ نووسراوی ژماری (128)ی به‌ فه‌رمانی هه‌رێمی بریاری دا كه‌ رۆژی 1ی 11ی 2017 وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دیاری كرد”.

وه‌ك له‌ فه‌رمانی هه‌رێمی به‌ ژماره‌ 128 هاتووه‌، پاڵپشت به‌ یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 2015 هه‌مواركراو بریارماندا به‌” یه‌كه‌م دیاری كردنی رۆژی 1ی 11ی 2017 وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
دووه‌م” گشت لایانه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان په‌یوه‌ند ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانی كاری پێویست و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه‌،

فه‌رمانی هه‌رێمی
Back to top button