یه‌كێتی: مه‌سعود عه‌بدولخالقی به‌درۆ خسته‌وه
خواكوڕك
مه‌سعود عه‌بدولخالق له‌میدیاكانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بابه‌تێكی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا باس له رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵ و گۆڕان ده‌كات، گوایه ئه‌وه زانیاریه وه‌ری گرتووه له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه، به‌ڵام ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی به‌فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیان ده‌داته‌وه، ده‌لێـ” به‌پێی هه‌واڵێك كه له‌هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌زاری سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر، مه‌سعود عه‌بدولخالقه‌وه هاتووه، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاپرسییه‌كی كردووه ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه بووه، كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا 13 كورسی ده‌هێنێت،
هه‌روه‌ها ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ده‌شلێـ” ئه‌م هه‌واڵه جگه له ناشاره‌زایی له‌داڕشتن و نادروستی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌خاته ڕوو، وه‌ك ئه‌گه‌ر ڕاپرسییه‌كه نهێنیه، عه‌بدولخالق چۆن زانیویه‌تی؟ چۆن ئه‌وه‌نده به دڵنیایی پشتی پێ به‌ستووه؟، ناوبراو ده‌یه‌ویت چ چاوبه‌ستێك له‌ئه‌ندامانی ڕه‌وته ئیسلامییه‌كه‌ی خۆی بكات، كه هه‌زار و یه‌ك ئایه‌ت و حه‌دیسی دژی درۆكردن له هه‌گبه‌كه‌یدا هه‌یه، ڕۆژانه به ئێمه‌یدا ده‌ته‌قێنێت”.
هه‌ر له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، ده‌ڵێت: “پاشان ئه‌گه‌ر سه‌رنجی 13 كورسییه‌كه‌ی عه‌بدولخالق بده‌ین ئه‌وه ده‌بێت له‌و 10 هه‌زار كه‌سه 1300 كه‌سیان ده‌نگیان دابێته كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سامپلی ئه‌م ڕاپرسییه چۆن وه‌رگیراوه، ناشێت ئه‌نجامده‌رانی ڕاپرسییه‌كه وه‌ك كاك مه‌سعود قسه‌خۆش و ژیر بووبن، چوو بن له ناو مه‌ڵبه‌ندێكی ئیسلامی‌دا پرسیاریان له خه‌ڵك كردبێت، ده‌بێت ئه‌م كڵاوه به سه‌ری كی دوورا بێت؟”.