دەستەکەی پشت شاسوار ئاشکرایە

بەختیار جاف
 
گومان لەوەدانیە هەرچەندەی لە ڕۆژ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کە 25/9 دیاری کراوە وەک ڕۆژی دەنگدان بە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، لیرەو لەوێ بەتایبەت لەو دوو مانگەی کەماوە دژایەتیەکان زۆرتر دەبن، بەڵام ئەوەی کە گرنگە لە هەموو لایەنەکانی ئەو دژایەتیانە بگەین و بۆمیللەتی خۆمانی ڕوونی بکەینەوەو دەستی دوژمنان و ناحەزانی دژ بەگەلەکەمان و خیانتاکاری وڵات ئاشکرا بکەین.
 
لەوچەند ڕۆژەی ڕابردوو کەسێک بەناوی شاسوار واحید کەوەک سەرمایەدارێک و خاوەنی کۆمپانیایەکی بازرگانی و کەناڵێکی تەلەفزیۆنی لەدەڤەری سلێمانی خۆی دەناسێنێ وتائیستاش کەسێک نازانێت ئاخۆ ئەو کەسە بەچ ڕێگەیەک و چۆن و بەچی و لەکوێ وەها بۆتە خاوەنی ئەو هەموو سەرمایەو پارەو پڕۆژەیە، لەکەناڵەکەی خۆیدا دژایەتی ئاشکرای خۆی بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان نیشانداو بۆ ئەو مەبەستەش کەمپینی دژە ریفراندۆمی بە نەخێر ڕاگەیاند، لێرەدا دەبێت هەڵوەستەیەک بکەین و ببپرسین:
– شاسوارێک بێجگە لەوەی گومانی زۆر هەیە لەسەر سەرچاوەی داهات و پارەکەی، کەسایەتیەکەشی زۆر لەوە بچوکترەو لاوازترو بێ ئەزموونتر لەکاری سیاسیدا تاوەکو کارێکی وەها بکات؟
-ئەی بۆچی لەوکاتەدا شاسوار دەست بۆ پرسێکی وەها هەستیارو نانیشتیمانی دەبات؟
وەڵامی ئەو پرسیارانەش ڕوون و ئاشکران، کەمپینی نەخێر بۆ ڕیفراندۆم و وەستان دژ بە سەربەخۆیی کوردستان، بیرۆکەو پرۆژەی شاسوار نیەو بەدەست لەپشتدانی کەسانێک و بەفەرمانی وڵاتانێک ئەنجامدەدرێت کە ڕاستەوخۆ دوژمنایەتی میللەتی کوردستان دەکەن، شاسوار تەنها ئەو بوکەڵەیەیە کە بەئاوازی نەشازی ئەوان سەما دەکات.
 
ئەو شاسوارە کە زۆر ناخایەنێت لەو سوارەی کەخۆی پێ شایە دەکەوێت و سیناریۆیی ئەو سیاسیەی سلێمانیش کە خۆی لەپشت شاسوار حەشارداوە ئاشکرا دەبێت، کە بەدەست لەپشتدان و ڕژاندنی پارەیەکی زۆر بۆ گەنجێکی کەم ئەزموونی هەڵخەڵەتاو ئەوکردارەی پی ئەنجامدەدات، لەو نزیکانەش ئەو دەستە وەک هەموو دەستەکانی تری خیانەت و دژایەتیکردنی نیشتیمان و میللەتی کوردستان ئاشکرادەبێت و ڕیسوادەکرێت. بەر لە شاسوار و ئەوانەشی لەپشتی شاسواردان کەسانی زۆر بەهێزترو دەوڵەمەنترو بە پاڵپشتیەکی زۆرتری دارایش دژایەتی ئامانجەکانی کوردستانیان کردو سەرەنجام ڕوخاون و لەناوچوون، دەرەنجامی شاسوار و ئەوانەشی لەپشتی ئەودان، لەوان باشتر نابێت.
Back to top button