عوسمان بایده‌میر: ریفراندۆم هیچ كات مه‌ترسی نیه به‌ڵكو مافێكی سرووشتی و ئه‌رێنیه.
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت” گەل لە باشووری کوردستان دەیەوێت بچێتە سەر سندووقی دەنگدان و بەشداریی لە ریفراندۆم بکەن بۆ سەربەخۆیی.
له لێدوانێكدا، (عوسمان بایده‌میر) گوته‌بێژی پارتی گه‌لان هه‌ده‌په، به رووداوی رایگه‌یاندوه” حكومه‌تی توركیا به‌رده‌وامه له ده‌ستگیركردن و گرتنی ئهندامانانمان و ئێمه‌ش پارێزگاری له خۆمان ده‌كه‌ین، ئاكه‌په مه‌به‌ستیه‌تی به توندوتیژی و په‌لاماردان، هێرشبكاته سه‌ر ئێمه و ته‌مه‌نی حكومڕانی خۆی درێژبكات، كه ئه‌مه‌یان زۆر هه‌ڵه‌یه، چونكه مهبستیهتی ده‌نگی ئازاد له باكوری كوردستان و توركیاش نه‌هێڵێت.
گوتەبێژی هەدەپە باسی له‌وه‌شكردووه”كه رەخنەی تووندیان هه‌یه لە حکومەتی تورکیا بەوەی حكومه‌تی توركی رازییە بەوەی داعش و ئەحرار شام ببنە دراوسێی بەڵام بە کورد رازی نییە لە رۆژئاوای کوردستان ، ئاماژەی بە ریفراندۆمی باشووری کوردستان کرد و گوتی “گەل لە باشووری کوردستان دەیەوێت بچێتە سەر سندووقی دەنگدان و بەشداریی لە ریفراندۆم بکات بۆ سەربەخۆیی ، کەچی حکومەتی تورکیا بە هەمان نەفەس دژایەتی دەکەن و دەڵێن ئێمە نامانەوێت عێراق پارچە پارچە بێت و کوردستان بۆ ئێمە مەترسییە، ئاخر بۆ مەترسییە ئەوە مافێکی سرووشتییە ، مافێکی ئەرێنییە ، بۆ نابێ بۆ کورد ئەو مافانە هەبێت؟ ئەوە مانای ئەوەیە هەموو سیاسەتێکیان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لەسەر دووژمنایەتی کورد داڕێژراوە”.