كه‌ش و هه‌وا گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و چه‌ند پله‌یه‌ك هه‌وا به‌ره‌وفێنكی هه‌نگاو ده‌نێ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای  بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ 4/9/2017 لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئاسمان ساماڵ دەبێت و كه‌مێك پله‌ی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌.

هاوكات هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌” کە سبەی سێشەممە 5/9/2017، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش 1 تا 3 پلە نزم دەبێتەوە.

Back to top button