به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مرۆ چی به چیا و نما گوت
رۆژی یه‌كشه‌ممه، 10ی 9ی 2017 د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی بۆ نانی نیوه‌رۆ له‌ماڵی نه‌وشێروان مسته‌فا میوانی هه‌ردوو كوره‌كه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا ( چیا و نما ) بووه، چه‌ندین پرسێكیان، له‌باره‌ی دواین هه‌ڵوێستی به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر دروست كردنی لیست تاوتێ كردووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ماڵی نه‌وشێروان چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه 10ی 9ی 2017 به‌رهه‌م ساڵح بۆ نانی نیوه‌رۆ میوانی هه‌ردوو كوره‌كه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا بووه له ماڵی نه‌وشێروان مسته‌فا، به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئكیدی كردۆته‌وه كه لیسته‌كه‌ی داده‌نێت، ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن”.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئكیدی كردۆته‌وه كه لیسته‌كه‌ی داده‌نێت و ناوی خۆشی تۆمار ده‌كات، گوتیشی داواشی كردووه كه له‌گه‌ڵ گۆڕان لیستی هاوبه‌ش پێكبهێنن یان دوای هه‌ڵبژاردن، ببنه هاوپه‌یمان و یه‌ك فراكسیۆن له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی به‌رهه‌م ساڵح پێشنیاره‌كه‌ی بۆ كوره‌كانی نه‌وشێروان كردووه كه هاوپه‌یمانیه‌ك پێكبهێنن، یان پاش هه‌ڵبژاردن ببنه یه‌ك فراكسیۆنی له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌روه‌ها گوتیشی به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئكیدی له‌وه كردۆته‌وه كه ناوی خۆی تۆمار ده‌كات، لیستێك پێك ده‌هێنێت”.