ئه‌بوبكر هه‌ڵه‌ده‌نی: چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات بزانه‌ یوسف محه‌مه‌د پێش كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ته‌مای چی بووه‌

پاش كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ رۆژی هه‌ینی، كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌بوبكر هه‌ڵه‌ده‌نی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ئاشكرا ده‌كات، كه‌ یوسف محه‌مه‌د له‌ ده‌قه‌كانی كۆتایی واده‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ویستوویه‌تی بچێته‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌لام له‌لایان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێگری لێكراوه‌”.

ئه‌بوبكر هه‌ڵه‌ده‌نی له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی وه‌ستاوه‌، پرسیاری كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی لێده‌كرێت، له‌وه‌ڵامدا ده‌لێت بۆ زانیاری به‌رێزتان كاك یوسف له‌ واده‌ی كۆتایی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا ویستوویه‌تی بێته‌وه‌ هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌كه‌ بكات، به‌ڵام عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێگری لێكردووه‌”.

رۆژی هه‌ینی 15ی 9ی 2017 په‌رله‌مانی كوردستان كارا كرایه‌وه‌ له‌لایان پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و 10 كورسی كۆتا و حزبی شوعی كوردستان، فراكسیۆنه‌كانی تری ناو په‌رله‌مانی كوردستان جگه‌ له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌ره‌ی توركمانی، له‌ یه‌كه‌م دانیشتنیشدا بڕیاری ریفراندۆم له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌نگی له‌سه‌ر دا”.

 

Back to top button