صڵاحەدین به‌هادین:یه‌كگرتوو به‌هه‌موو هێز و توانای له‌گه‌ڵ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییدایه‌

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانەی بەسەر كردنەوەی كادیرانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ ده‌ووروبه‌ری هه‌ولێر، ڕایگەیاند” یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ سەربەخۆی دایە و هاوكارو هەماهەنگە لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم.

له‌و باره‌یه‌وه‌ (صڵاحەدین محەمەد بەهائەدین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاندوه‌”  وێرای ئەوەی تێبینیمان لەسەر دۆخی حكومرانی هەرێم هەیە بەڵام ئەسل ئەوەیە ئێمەی یەكگرتوو بەبەڵێ یاخود بەخێر، دەنگ بدەین بۆ سەربەخۆیی كوردستان،چونكە ئەمە ستراتیج وبەرنامەی كارمانە، مەتلەب وكاری خۆمان لەسەر كەس پەك ناخەین.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئه‌وه‌شی گوتووه‌” كه‌ یه‌كگرتوو هەمیشە خەریكی نێوەندگیری بوه‌ لەنێوان هێزە سیاسیەكان بەتایبەت بەشی زۆری ئەو ململانێیەی هەیە ململانێی كۆنە قینە و شەری چاكسازی نیە بە دەرەجە یەك بەڵكو بەدەرەجەیەك شەڕی كۆنە قینە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو باسی له‌وه‌شكردووه‌” كه‌ ئەو لایەنانەشی كە لەناو ئەنجومەنی ریفراندۆم نین مانای ئەوەنیە كە لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆی نەبن.

لەبارەی كارا كردنەوەی پەرلەمانیش (صڵاحەدین بەهائەدین) ئه‌وه‌ی باسكردووه‌”  كه‌ ئەو نارەِزاییانەشی هەیە لەسەر ریفراندۆم لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی دەبێت ئەوە بزانین كە هیچ كات ولاتان فەرمومان لێ ناكەن بۆ ئەم هەنگاوە بۆ دۆخی ناوەخۆش بێگومان ئەگەر یەك ریزی باشتر بەدەست هاتبا بۆ ریفراندۆم باشتر دەبوو.

 

Back to top button