وهزارهتی دارایی خشتهیهكی مووچهی مانگی7ی بڵاو كردهوه
وهزارهتی دارایی و ئابووری خشتهیهكی نوێ مووچهی مانگی 7ی راگهیاند، بهپێی خشتهكهی وهزارهتی دارای بێت، مووچهی سهرجهم وهزارهت و بهشهكان دابهش دهكرێت..
دەقی راگەیەندراوەکە:
رۆژی سێشەممە بەرواری 26/9/2017، مووچەی مانگی 7ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:
– وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
– وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
– وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
– وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
– وەزارەتی پلاندانان
– دەزگای مین
– كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان
– دەستەی دەسپاكی
– دەستەی وەبەرهێنان
– دەستەی ژینگە
– ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
– دەستەی مافی مرۆڤ
– دیوانی چاودێری دارایی
2- رۆژی چوارشەممە بەرواری 27/9/2017، مووچەی مانگی 7ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:
– وەزارەتی كارەبا
– وەزارەتی كشتووكال و سەرچاوەكانی ئاو
– وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
– وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
– وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
– مووچەی (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
3- رۆژی پێنجشەممە بەرواری 28/9/2017، مووچەی مانگی 7ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:
– وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
– وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
– وەزارەتی داد
– ئەنجوومەنی دادوەری
– سەرۆكایەتی هەرێم
– سەرۆكایەتی پەرلەمان
– سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران