شاره‌زایه‌كی سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست:ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ده‌ستی عێراق و توركیا و ئێران ده‌رچووه

شاره‌زایه‌كی سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، رایده‌گه‌ێنێت” هێشتا ڕوون نییە ئەو خاڵانەی وه‌ك سزادانی هه‌رێمی كوردستان، پەرلەمانی عێراق ده‌ریكردوون، پراکتیزە دەبن یاخوود نا، به‌ڵام له‌هه‌ر بارێكدا ناتوانن ئیرادەی گەلێک بشكێنن و، گوتی ”کێشەی کوردستان لە دەستی (عەبادی) و پایته‌ختی وڵاتانی دراوسێ دەرچووە.”
د.هاوار نێروەیی شارەزایی سیاسه‌تی رۆژهەڵاتی ناوین و پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانه، له‌وباره‌وه بە ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه رایگه‌یاند: ”دۆخ و پێگه‌ی پێشمەرگە و کوردستان هیی ساڵانی پێشووتر نین، بەڵکە بوونەتە بابەتی نێودەوڵەتی و له‌وه‌دا پێویستە کوردستانیان زۆر دڵخۆش بن. جا له‌به‌ر ئه‌و پێگه‌یه‌ی باشووری كوردستان هه‌یه‌تی، کێشەی کوردستان لە دەستی (عەبادی) و پایته‌ختی وڵاتانی دراوسێ دەرچووە، بەڵکه بووه‌تە بابەتێکی زۆر بەهێز و قووڵاییی نێودەوڵەتی.”
هه‌روه‌ها گوتیشی” كه ئێستا ئەورووپا و جیهان و به تایبەتی وڵاتە زلهێزەکان چاویان لەسەر کوردستانە و بەردەوام لەسەر خەتن، ”گرینگه ئه‌وه بزانرێ كه تا ئێستا بڕیاری 668ی نێودەوڵەتی بەردەوامە و، پاراستنی هەرێمی کوردستان له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تانه لە دژی هەر هێرشێكی دەرەکی.”
د.هاوار نێروەیی كه مامۆستای زانکۆیشە جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، كه ”ئەگەر گوشار و هەڕەشەکانی عێراق بۆ سەر کوردستان به‌كرده‌نی بكرێ، ئەوا زیان بە خۆیان ده‌گه‌یێنێ و بەرژەوەندییه‌كانیان تێکدەچن، چونکە ساڵانە بە ملیاران دۆلار بازرگانی بۆ خوارووی عێراق لە رێگای کوردستانەوەیه. لەلایەکی دیکەوە تورکیا و ئێران لەسەر ئاستێکی باڵا و فراوان بارزگانی لەگه‌ڵ کوردستاندا ده‌كه‌ن و بەرژەوەندییان لە کوردستاندا چەسپاوە.”
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لە حکوومەتی عێراق کرد، دەرگای گفتوگۆ دانەخن، لە بری هەڕەشە و سزا با گفتوگۆی جیددی بكه‌ن، كه‌چی حکوومەتی عێراق بە زمانی هه‌ڕه‌شه وه‌ڵامی دایه‌وه، (د. هاوار نێرەوەیی) له‌وباره‌وه گوتی، زۆر گرینگه كه له‌باره‌نه‌ر ئەو هەڕەشە و بڕیارانه‌ی پەرلەمانی عێراق ده‌ریكردوون كه زۆر تووندن، سەرکردایەتی سیاسی کورد دیپلۆماسیانە وەڵامیان دەداته‌وه.
ئەو ده‌ڵێ، لە دەستووردا شتێک هەیە بە ناوی شەراکەت، کەواتە هەر بڕیارێک دەربکرێت پێویستە لە نێوان کورد و عەرەبدا و به ته‌وافوق بێت، بەڵام ئەم بریارانەی لە دژی کوردستان ده‌ركراون بەبێ کوتلە کوردستانییه‌كان بووە، كه‌واته قیمه‌تی یاسایی و ده‌ستوورییان نییه. ”له بیریشمان نه‌چێ، ئەگەر حکوومەتی عێراق توانیبای، لە رۆژی ریفراندۆمدا هێرشی سەربازی ده‌كرد، بەڵام نەیتوانی و لەمەودوایش ناتوانن.”
ئەو مامۆستایەی زانکۆ دووپاتی كرده‌وه كه ریفراندۆم شتێکی زۆر ئاسایی و دنیای دیموكراسیدا، بەڵام پرسێكی نوێ و گەورە بوو بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ده‌شڵێ، ”لە کەلتوور و عورفی ناوچەیەکەدا كه دیموکراسی بوونی نییە و ده‌زانن، كه لە دوای ئه‌م پڕۆسه‌یه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست به دییزانێکی نوێوه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی باشووری كوردستان كردی، دەستپێکێکە و دەبێتە کەلتوورێک بۆ ته‌واوی ناوچەکە، لەبەرئەوە بۆ خەڵک بووە مەترسی، چونکە ده‌زانن ریفراندۆمی دیکە بەڕێوەن، كه ریفراندۆمی مەزهەبی و دینی و نەتەوەیشن.”
دژایەتی و به‌هه‌ستیارگرتنی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له باشووری كوردستان، به هۆی جیۆپۆله‌تیکی کوردستانه‌وه‌یه كه به پێشتر و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی گه‌له‌كه‌ی كوردستانیان دابەش کردووه، ئه‌و شاره‌زایه‌ی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باوه‌ڕیشی وایه، ”ئەو وڵاتانەی دژایه‌تیی بڕیاری كوردستانیان ده‌كه‌ن، پێیان وایە پارچەکانی دیکەش داوای دابەشبوون دەکەن.”