لەكەركووك پارەی بۆ پێشمەرگەی یەكەی 70 كۆدەكرێتەوە

خواكوڕك
فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە یەكەی خەفتای سوپاسی نوێنەرایەتی وەڤفی سوونەی كەركووكی كە نوێنەرایەتی وەقفی سونەی كەركوك دەكات بۆ پێشكەش كردنی 50 ملیۆن دینار دەكات كە بۆ پێشمەرگە كۆكراوەتەوە. ئەو پارەیەش بڕەكەی 50 ملیۆن پێشكەش بەهێزەكانی 70ی پێشمەرگە كرد بۆ شەڕی دژی داعش.
 
 
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی فەرماندەی هێزەكانی یەكەی 70ی پێشمەرگە، لەبەرامبەر ئەو هاوكاریەی پێشمەرگە لەلایان وەقفی سوونەی كەركووك دەلێت، كە ئەو پارەیە هەر ئەمڕۆ دەنێردرێتە بارەگای میحوەری 4ی باشووری كەركوك بەپێی وەسڵ‌و رسومات بۆ پێداویستیەكانی پێشمەرگە خەرجدەكرێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دڵنیایی دایە كەركوكییەكان، كە هێزی پێشمەرگە پارێزەری هەموو پێكهاتەكانی شارەكە دەبێت بەبێ‌ جیاوازی نەتەوەو ئایین‌و مەزهەب.
 
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70 پێشمەرگە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ یەك شەممە بەڵێنی بەخەڵكی كەركوكدا، كە پێشمەرگە پێشمەرگەی رزگاركەر بێت نەك داگیركەر، بەڵێنیشیدا بەخەڵكی كەركوك پێشمەرگە پێشمەرگەی سەرجەم پێكهاتەو ئاین‌و مەزهەبە جیاوازەكان بێت‌و پاراستی ئەوان لەئەستۆی پێشمەرگەیە.
 
لەبەرامبەردا پێشتر محمود سەنگاوی رایگەیاندبوو، ئێستا من ناوێرم بچم بۆ ماڵی شەهیدێكی خۆمان، چونكە (ملیۆنێك) دینارمان پێی نیە بۆ مالی شەهید و دەشلێت دادە هێرۆ هەموو پارەی یەكێتی دەست بەسەر كردووە، دینارێكمان پێنادات بۆ دایكی شەهیدان و منداڵانی شەهید.
Back to top button