هێزر ناوێرت:كورد هاوپهیمانی راستهقینهی ئهمریكان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/09/43656547675.jpg)
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەوانیدا باس له پهیوهندییهكانی نێوان ووڵاتهكهی و هێزی پێشمهرگه و رۆڵی كورد دهكات و رایدهگهێنێت” كه ھیچ گومانی تێدا نییە کە ئەمریکا ستایشی ڕۆڵی کورد و پێشمەرگە و قوربانییەکان دەکەن.
(ھێزر ناوێرت) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی دوایین پێشھاتەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، له كۆنفڕانسه رۆژنامهوانیهكهدا گوتی” کورد دڵنیا دەکەینەوە کە ئەوان وەک ھاوپەیمانی ڕاستەقینەی ئەمریکا دەمێننەوە، ههر لهو بارهوه ئێمە بەشداری کۆبوونەوەی نێوان شاندی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بووین و ئەگەر لەمەودواش داوامان لێ بکرێت، ئامادەین بەشداری بکەین”.
ئهوهی شیاوی باسه” ئهم لێدوانانهی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێک دایە کە ھەموو ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان ھەولێر و بەغدا بەردەوامە و ھاوکات گوتەبێژی ھاوپیەمانیی نێودەوڵەتیش ڕای گەیاندووە کە ئەوان ھانی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق دەدەن کە گفتوگۆکانیان بەردەوام بێت، ئاگربەستێکی درێژخایەن بێتە ئاراوە.