بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له هه‌ڵه‌به‌جه و ده‌ووروبه‌ری دا
بۆ جاری سێیه‌م ئه‌مڕۆ سه‌ر له به‌یانی جارێكی تر بومه‌له‌رزه له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی دا و به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و مادی نه‌بوو.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 11/13/ 2017 بۆجارى سێ یه‌م بومه‌له‌زه‌یه‌ك كه پێشبینى ده‌كرێت گوڕه‌كه‌ى له خوار 3 پله‌ى ڕێخته‌ره‌وه بووبێت سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌ت ناحیه‌ى خورماڵى گرته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی نه‌بوو.
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كه‌شناسی رایگه‌یاندوه” كه سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه بومه‌له‌رزه له سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و ناحیه‌ى خورماڵ و سیروان گرته‌وه، هاووڵاتیان به‌ڕوونى هه‌ستیان پێكرد، بۆیه هه‌رچه‌نده ئامێرى پێوانه‌ى بومەله‌رزه‌مان نییه، به‌ڵام پێده‌چێت پله‌كه‌ى له خوار 3 پله‌ى رێخته‌ره‌وه بووبێت، چونكه به‌ڕوونى هه‌ستى پێكرا.