په‌رله‌مانتارێكی به‌ره‌ی توركمانی: له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی، له‌باره‌ی ره‌ووشی كه‌ركوك و دۆخی توركمانه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی رایده‌گه‌ێنێت” كه له ناوچه كێشه له سه‌ره‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان هیچ جۆره مه‌ترسیه‌ك نیه كه رووبه‌ڕووی ئێمه ببێته‌وه.
(ئایدن مه‌عروف) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی، له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه” كه پێكهاته‌ی توركمان له كوردستان به تایبه‌تی و عێراق به گشتی فاكته‌رێكی گرنگه و هه‌مێشه رۆڵی خۆی بینیووه، توركمان ده‌یانه‌وێت به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن، بۆیه ده‌مانه‌وێت ببینه هۆكاری ئاشتی و پێكه‌وه ژیانه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی به‌ره‌ی توركمانی زیاتر ده‌ڵێت” كه ئێمه‌ی توركمان له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه مه‌ترسیمان له‌سه‌ره، بۆ نموونه له‌و ناوچانه‌ی كێشه‌ی تێدایه ژیانی ئێمه‌ش له مه‌ترسیدایه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان هیچ مه‌ترسییه‌كمان له‌سه‌ر نییه و ده‌مانه‌وێت هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه وه‌ك ئێره بێت.