لێكۆله‌رێكی ئه‌مریكی: پێشه‌ڵكاریه‌كانی ده‌ستووری له‌لایان عێراق ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌سه‌ر هه‌موو جیهان ده‌سه‌پێنێت
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه له‌لایان بالێكی یه‌كێتی كرا و كه‌ركووك فرۆشرا به به‌غدا، حكومه‌تی عێراق رۆژ دوای رۆژ به‌ده‌وامه له هه‌ره‌شه و پێشهڵكردنی ده‌ستووری عێراق، جگه له پابه‌ند بوونی هه‌رێم به ده‌ستوور حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له پێشهڵكردنی ده‌ستوور و به‌كار هێنانی هێز بۆ بابه‌ته سیاسیه‌كاندا،
له‌و باره‌یه‌وه لێكۆله‌رێكی ئه‌ریكی پێی وایه قه‌رزی ده‌ستوور ئه‌وه‌نده كه‌وتۆته سه‌ر حكومه‌تی عێراق بێ شك له‌بن نایه‌ت و ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات ئه‌مری واقیع به‌سه‌ر ناوچه‌كه و جیهان، چونكه عێراق به‌نده‌كانی ده‌ستوری زۆر پێشهڵكردووه، هه‌روها ئه‌و لێكۆله‌ری و سیاسه‌تڤانی ئه‌مریكی ده‌شلێـ”بەغدا پێشێلکارییەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بوەستێنێت و گفتوگۆیەکی جدی و دۆستانە لەگەڵ ھەولێر دەست پێ بکات”.
راندا سلیما، لێکۆڵەر و بەڕێوەبەری کاروباری ناکۆکییەکان و دانووسان، لە پەیمانگای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە واشینتۆن، رای دەگەیەنێ، کە پێویستە گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا دەست پێ بکات، نابێت بەغدا خۆی لەو مەسەلەیە بدزێتەوە، دەبێت بڕوا بە پێکەوەژیان بکات، ھەر ھیچ نەبێت دەبێ بەغدا بۆ ماوەیەکی کورت یان مامناوەند، واقعیانە ئامادە بێت، تەنانەت بەرامبەر پرسی سەربەخۆیی، کە رەنگە لە داھاتوودا ببێتە ئەمرێکی واقیع.