گوته‌بێژه‌ هه‌ڵاتووه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌، باس له‌ پلانی كورد ده‌كات بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست

پاش هه‌ڵاتنی گوتەبێژی هەسەدە، ته‌لال سلۆ له‌ توركیا چه‌ندین نهێنی ئاشكرا ده‌كات، له‌ئێستادا باسی پلانی كورد ده‌كات كه‌ له‌رووی سه‌ربازیه‌وه‌ بگاته‌ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست، ده‌لێـ” فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌مریكی به‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌په‌گه‌ و هه‌سه‌ده‌یان گوتووه‌، كه‌ گه‌یشتن به‌سه‌ر ده‌ریا بابه‌تی مانه‌وه‌و نه‌مانه‌وه‌ی ئێوه‌یه‌، له‌ ئێستاشدا كورد هه‌موو جۆڕه‌ رێگایه‌ك ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ر ده‌ریا”.

گوتەبێژی هەڵاتووی هەسەدە، ته‌لال سلۆ به‌رده‌وامه‌ له‌ ئاشكرا كردنی نهێنیه‌كان له‌باره‌ی هه‌سه‌ده‌ و ده‌شلێـ”سه‌باره‌ت به‌ گه‌یشتنی په‌یه‌ده‌ بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست و كرانه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌و باره‌یه‌وه‌، ده‌ڵێت: “بەڵێنی ئەوە درا بوو جیلۆ و هەسەدە کە بگەنە دەریای ناوەڕاست. منیش لەوێ ئامادەی بووم. ئەگەر ئەم ئۆپەراسیۆنی دێرزوور ئەنجامی هەبووایە، سەرکەوتوو بوونایە، ئەمریکا پێدەچوو هەوڵی بدایە راستەوخۆ کۆریدەدرێک بۆ هەسەدە بکاتەوە. بەرپرسێکی هەواڵگری ئەمریکا گوتی ‘ئەگەر پێکهاتەیەکی لەو چەشنە نەگات بە دەریا، ئەوا هیچ داهاتوویەکی نابێت، سلۆ گوتیشى: “نموونەی کوردستان و هەولێری نیشان دەدا. کوردستان خاڵێکی نییە بگات بە دەریا. هەربۆیە ناچارە لایەنەکانی تر رازی بکات ئەگەرنا لە کوێوە نەوتەکەی دەفرۆشێت. ناچار دەبێت خاڵێکی هەبێت، وەک بەندەر. لایەنی ئەمریکا بەڵێنیان دا لەسەر ئەمە، بەڵام دوای ئەمە، وابزانم کارەکە وەک ئەوە نەڕۆیشت کە پلانیان بۆ دانابوو. رۆژانی داهاتوو دەیبینین کە چی بووە”.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌هەڵوێستی ئەمریکا بۆ پاراستنی یەپەگە لە عەفرین, سلۆ گوتی: “ئەمریکا لە بارەی عەفرین هیچ دڵنیاییەکی نەداوە. تەنانەت کە جاری یەکەم لەگەڵ مەکگۆرک کۆبوومەوە. کە ئەوکات لەگەڵ عەفرین هیچ رێگایەک نەبوو. پشتگیری ئەوانم بۆ عەفرین لێ پرسی. ئاماژەی بەوە دا ئەوان وەک ئیدارەی ئەمریکا پشتگیری عەفرین ناکەن. ئەوە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئێمە بوو. گوتی ‘ئەگەر عەفرین پشتیوانێکی دیکەی دەوێت با پشتیوانێکی دیکە ببینێتەوە’. گوتم ‘لەوانەیە لە لایەن رووسەکانەوە بێت’، ئەویشی گوتی ‘لای ئێمەوە رێگرییەک نییە’. دواتر ئامۆزای ئەسەد حوسەین ئەسەد تەلەفۆنی بۆ کردم. ویستی لە بنکەی سەربازی حمێمیمەوە هێڵێک لەگەڵ لایەنی رووسی و هەسەدە دروست بکات و منیش ئەوەم بۆ شاهین جلۆ باس کرد. ئەو گوتی ئەو هێڵە ئەمریکییەکان هەراسان دەکات. بەڵام (بە قسەی خۆیان فەرماندەی گشتیی یەپەگە) سیپان حەمۆ ویستی پەیوەندی ببەستێت لەگەڵ رووسەکان. منیش باسی ئەوەم بۆ حوسەین ئەسەد کرد ئەویش دواتر کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ رووسەکان کردەوە. لە زۆر بابەتدا پەنایان بۆ رووسیا دەبرد”.

به‌رپرسه‌ هه‌ڵاتووه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌, له‌ باره‌ی له‌شكركێشی توركیا بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین، ده‌ڵێت: “ئەگەر سوپای تورکیا هاتبووایە (بۆ عەفرین) زۆر بە زوویی شارەکەی کۆنتڕۆڵ دەکرد. لە راستیدا رەوشی عەفرین بەمجۆرە نییە کە رێکخراوەکە لە دەرەوە وا وێنای دەکات. لەبەرئەمە زۆر دەترسن. بابەتەکە تەنها کەوتنی عەفرین نەبوو. بەڵکو بە واتای ئەوە دەهات هێزەکانی تورکیا رێگای گوندەوارەکانی باکووریان دەبڕی و هەموو پڕۆژەکانی (چوونە سەر دەریای ناوەڕاست) شکستیان دەهێنا. چونکە عەفرینیان بە دڵی ئەو پڕۆژەیە دادەنا”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “دەستوەردانی تورکیا کۆتایی بەو خەونی سەودا و مامەڵانە دەهێنا. لە ئەگەری هاتنی تورکیادا بۆ عەفرین داوای هەبوونی رووسیایان دەکرد. رژێمی سووریا لە ئەگەری هەر بەریەککەوتنێک لەگەڵ تورکەکان لە عەفرین داوای هەڵکردنی ئاڵای سووریایان کرد، بەڵام رژێم مەرجی ئەوەی دانا کە هەموو ئەو خاڵانەی ئاڵای سووریایان لەسەر هەڵدراوە رادەستی خۆی بکرێن بەڵام قەندیل ئەو داوایەی رەت کردەوە. لە کۆتاییدا چەکدارانی سنووریان دەپاراست. لەو باوەڕەدابوون ئەمریکا گوشار دەخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی عەفرین کۆنتڕۆڵ نەکات. ئەمریکاش تاکو ئەمڕۆ وەڵامی نەدانەوە. ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە ئاماژەی بەوە دا کە ئەو ناوچانەی (ئەوان) رزگاریان کردوون دەیانپارێزن بەڵام هەر لە سەرەتاشەوە ئاماژەی بەوەدا کە پشتگیری لە عەفرین ناکات”.

Back to top button