سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئارێز عه‌بدولڵا هۆشداری تووند ده‌دات له‌مه‌ر جاشێتی بۆ حكومه‌تی عێراق و دهلێــ” جاشایه‌تی و پەنابردنە بەر دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق سەری هەڵداوەتەوە و ئەگەر هەیە لەمەودوا تۆمەت ئاراستەی کەسانی جیاواز و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بکەن و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”لە دادگای ڕەسافە دەرکەوت کە تۆمەتەکە هەڵبەستراوە، ئەوانەی تۆمەتەکەیان هەڵبەست، ناسراون بە جاشایەتی. بەبێ ئەوەی داوای ڕاستی و درووستیی بڕوانامەکەم لە پەروەردەی هەولێر بکەن، داوای هەڵگرتنی پارێزبەندییان لەسەر کردبووم و لە میدیاکانیشدا بە بەرنامەیەکی داڕێژراو لە دژمدا بڵاویان کردبووەوە”.
له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عێراق” ئارێز عهیدولڵا” له‌باره‌ی تۆمه‌تی ساخته‌كاری له بروانامه‌كه‌ی دا ده‌لێـ” کە دوو کەس لەنێو فراکسیۆنە کوردستانییەکاندا ئەو تۆمەتەیان بۆم هەڵبەستووە، هه‌روه‌ها هۆشداریی توندیشی دا لە سەرهەڵدانەوەی جاشێتی و ڕای گەیاند: خەریکە جاشێتی و تۆمەتبارکردنی یەکتر لەنێو میللەتەکەمان دروست دەبێتەوە. لە ١٩٩١ ئەو جاشانەی تاوانیشیان کردبوو، بەر لێبووردنی گشتی کەوتن، بەو ئومێدەی جارێکی دیکە جاشێتی و نۆکەری بۆ هیچ کەسێک نەکرێ، بەڵام ئێستا خەریکە جارێکی دیکە پەنا دەبرێتە بەر دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق“.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە دووریشی نەزانی لەمەودوا شتی ئەو جۆرە تۆمەتە دووبارە ئاراستەی کەسانی سیاسی و نیشتمانپەروەرانی کورد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێته‌وه”.
شوان داودی و ئاڵا ئه‌سه‌دی، پێشتر رایانگه‌یاندبوو، كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وان دایه، وه مه‌به‌ستی ئێمه‌یه”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.