شەڕەڤانان 16 سەربازی توركییان دیل كرد

دوای هێڕشی سوپای توركیا بۆ سەرشاری عەفرین, تا ئێستا نەیان توانیوە پێشڕەوی بكەن, تەنانەت گەریلاكان گورزێكی كوشندەیان لە سوپای توركیا داوە, هەر ئەمڕۆهێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، دەستگیركردنی 16 سەربازی توركی لە شەڕەكانی عەفرین لە ڕۆژئاوای كوردستان، ڕادەگەیەنن.

ئەحمەد شەوقی، سەركردە لە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە ئاژانسی (سەپۆتنیك)ی ڕووسی ڕاگەیاند: “لەشەڕەكانی دەوروبەری جندرێس ، هێزەكانمان توانییان 16 سەربازی توركی بەدیل بگرن”.

ئاماژەی بەوەشدا، كە هەرچەندە هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین و دوروبەری كەم بوونەتەوە، بەڵام لەشەڕەكانی ئەمڕۆدا چوار شەڕەڤان، شەهید بوون.

لە رۆژی شەممە 20/ 1/ 2018ەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای توركیا بە بەكارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرش دەكەنە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان.

Back to top button