11 كه‌س تا كۆنگره یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
ئه‌مڕۆ بۆ جاری دووه‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سلێمانی كۆبوویه‌وه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا 10 ئه‌ندام له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ دیاری بكرێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی تا كاتی كۆنگره.
له‌و باره‌یه‌وه رێواز فایه‌ق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاردرا كه 10 كه‌س له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ راییكردنی كاره‌كانی یه‌كێتی ده‌ستنیشان بكرێن.
گوتیشی: ئه‌و 10 ئه‌ندامه تائێستا ده‌ستنیشان نه‌كراون و بڕیاره له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوودا به هه‌ڵبژاردن دیاریبكرێن بۆ هاوكاری جێگری سكرتێری گشتی بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی یه‌كێتی.
رێواز فایه‌ق راشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی 12 ئه‌ندام به‌شدارنه‌بوو، بۆیه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو درێژكرایه‌وه، تا ئه‌وانیش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن، چونكه پێده‌چێت له‌و 12 ئهندامهشدا هه‌بێت خۆی كاندید بكات بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێتی تا كۆنگره ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌و كه‌سانه‌ی كه بڕیاره تا كۆنگره یه‌كێتی به‌ڕێوه‌به‌رن و ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره بكه‌ن، ته‌نها جێگری سكرتێری گشتی هه‌ڵبژارنی بۆ ناكرێت و 10 ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه به هه‌ڵبژاردن ئه‌و ئه‌ركه‌یان ده‌كه‌وێته سه‌رشان.
له‌كۆتاییدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاردرا كه رۆژ 5ی ئازار/ مارسی 2018 یه‌كێتی كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت، به‌ڵام ده‌كرێت له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوودا جارێكی دیكه قسه له‌سه‌ر ئه‌و كاته بكرێته‌وه كه بڕیاره یه‌كێتی كۆنگره‌ی تێدا ببه‌ستێت.
ئه‌مڕۆ 25ی كانونی دووه‌م/ یه‌نایری 2018، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا بڕیاردرا تا كاتی كۆنگره یه‌كێتی له لایه‌ن 11 ئه‌ندامه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت.