ڤیدیۆ: بۆچوونە راستەكانی پارتی سەلاحەدین دەمیرتاشی هێنا هەولێر
خواكوڕك
لەگەڵ هەلبژاردنەكانی رابرووی توركیا پارتی دوو بۆچوونی هەبوو لەسەر سیاسەتی هەدەپە، یەكەم چوونە ناو حكومەتی ئەكپارتی و رێگری كردن لە جارێكی تر هەڵبژاردن كردنەوە لە توركیا و رێكەوتن لەگەڵ ئەكپارتی، دووەم بەردەوام كردنی پرۆسەی ئاشتی و دوورخستنەوەی چەك لە توركیا.
ئەمە لەكاتێكدابوو كە یەكێتی بەرێگای راگەیاندنەكان و هاندانە سیاسیەكان هانی هەدەپەی دەدا كەبەشداری حكومەتی ئەكپارتی نەكات و بەشێوەی میدیایشی پاڵپشتی شەڕی چەكداری پەكەكەی دەكرد لەناو شارەكان.
پاش ئەوەی كە ماوەیەكی زۆر بەسەر ئەو دۆخەی ناو باكوری كوردستان لەو گرتنە بەرەی سیاستی هەدەپە و پەكەكە تێپەری دەركەوت زیانەكانی ئەو سیاسەتە، وێران بوونی بەشێكی لەشارەكان، تێكچوونی پرۆسەی ئاشتی و دووبارە بوونەوەی هەڵبژاردن و لەدەست دانی دوو ملیۆن دەنگ دەری هەدەپە لێكەوتەوە ، ئەوەش بوو سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان بایدەمیر گەیاندە لای بارزانی و لەگەڵ بارزانی و مەكتەبی سیاسی پارتی كۆبوونەوە.
لەگۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا لەگەڵ سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دا فازل میرانی رایگەیاند دەبێت دوور بكەینەوە لەسیاسەتی چەوت ودەستی دوژمنان لەناوئێمەدا، ئەمەش بەئاماژەدان بە سیاسەتی چەوتی رابردوو و لێكەوتە خراپەكان.
سەڵاحەدین دەمیرتاشیش لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیەكەدا بەروونی گوتی ئێمە هاتووین بۆ بەهێز كردنی پەیوەندیەكانمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.