سیستانی فتوایەکی نوێی له‌سه‌ر كارێكی فه‌یسبوك ده‌ركرد
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان فه‌توایه‌كی نوێ ده‌رده‌كات و ده‌ڵێـت: تهشهیرو سوكایه‌تی به بڕواداران و پیاوانی ئایینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ‌و پڕوپاگه‌نده له‌سه‌ریان حه‌رامه .
نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 2018/3/5 بڵاوی كردۆته‌وه تێیدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: پرسیارێك ئاراسته‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایه تاوانی ئهوانهچیه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پڕوپاگه‌نده‌و درۆ به‌ناوی پیاوانی ئاییینی و بڕواداران بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و یان سوكایه‌تی و ته‌شهیریان پێ ده‌كه‌ن .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو به‌پێی فه‌توای مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق ئه‌و كارانه دوورن له‌به‌ها ئایینیهكانهوهو هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی بدات كارێكی حه‌ڕامی ئه‌نجام داوه